لەسەر گۆڕینی مۆڵەتی شۆفێری ڕوونكردنەوە دەدرێت

09/02/2020 - 11:35 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


فازڵ حاجی وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر بڵاویكردەوە كە لەم ڕۆژانە پرسیاریكی زۆر دەكریت سەبارەت بەگۆرینی مۆڵەتی شوفێرانی تاكسی وەكردنی بەمۆڵەتێكی تایبەت وەپرسیارەكەیان ئەوەیە


كەئایا دەتوانن ئۆتۆمبێلی تری پێ لێبخورن یان نا؟

دەقی وەڵامەكە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:


1/ لەكاتی گۆرینی مۆڵەتی گشتیان بۆمۆڵەتی شوفێری تاكسی بەم مۆڵەتە دەتوانن هەمو جۆرە ئۆتۆمبَیلێك لێبخورن وەكو مۆڵەتی گشتی وایە وە تەنها ناتوانن ئۆتۆمبێلی بیناسازی و كشتوكاڵی پێ لێبخورن كەمۆڵەتیان جیایە.

2/ بەمۆڵەتی گشتی كە نەكرابێت بەمۆڵەتی شوفێری تاكسی ناتوانرێت ئۆتۆمبێلی تاكسی لێبخوردرێت وەڕێگاپێدراو نیە واتا ئەو مۆڵەتەی كە دەكرێت بەمۆڵەتی تاكسی تایبەتمەنیەكی زیاتری هەیە وە فراوانترە رێگا پێدانەكەی لە مۆڵەتی گشتی.

3/ ئەو كەسانەی هەڵگری مۆڵەتی شارەكانی ناوەراست وخوارووی عێراقن ناتوانن لێخورینی تاكسی بكەن، چونكە ناتوانرێت لەهەریم مۆڵەتەكانیان بگۆردریت وەدەتوانن كاری لیخورین ئوتومبیلەكانی تری پیبكەن.