هاتوچۆی سلێمانی داخستنی شەقامێكی ڕاگەیاند

09/02/2020 - 12:16 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: بەهۆی كاركردنەوە شەقامێك دادەخرێت و تا ئاساییكردنەوەی رەوشی هاتوچۆ شەقامی خزمەتگوزاری بەكاربهێنن.

 

بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران دەكاتەوە، بەهۆی كاركردن لەشەقامی بازنەی مەلیك مەحمود، لەسەر پردی كۆبانێ-وە تاوەكو بەردەم سۆپەرماركێتی ئاڵتون، بەربەست كراوە.

 

هاتوچۆی سلێمانی داواش لەشۆفێران دەكات تا ئاساییكردنەوەی رەوشی هاتوچۆ، شەقامی خزمەتگوزاری بەكاربهێنن.