هەرێم و بەغدا لەسەر دروستكردنی لیژنەیەكی باڵا رێككەوتن

09/02/2020 - 13:00 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

ئەمڕۆ یەك شەممە شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدای كردو تیایدا وەزیری كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان وەزیری كشتوكاڵی عێراق كۆبونەوەو بێگەرد تاڵەبانی ڕایگەیاند: رێككەوتن لەسەر پێكهێنانی لیژنەیەكی باڵا بۆ چارەسەر كێشەكان.

 

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: ئەمڕۆ لەگەڵ وەزیری كشتوكاڵی عێراقی لەسەر پرسی پێكهێنانی لیژنەیەكەی باڵا بۆ چارەسەركردنی كێشەی شایستە داراییەكانی جوتیاران و كێشەكانی دیكە رێككەوتووین و داوامانكردووە بەیەكچاو تەماشای جووتیاران بكرێت.

 

هەروەها وەزیری كشتووكاڵی عێراق لەبارەی شایستە داراییەكانی جووتیارانی هەرێم رایگەیاند: دەبێت وەزارەتی بازرگانی بەیەكچاو سەیری جوتیاران بكات و بۆ ئێمە هیچ جیاوازیەك لە نێوان جووتیارانی عێراق نییە.