كەسوكاری پەنابەرە بێسەرو شوێنەكان داوای چارەنووسی ڕۆڵەكانیان دەكەن

09/02/2020 - 13:18 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

ئەمڕۆ یەك شەممە كەسوكاری قوربانییانی ڕووداوەكەی دەریای ئایۆن گردبونەوەو داوای دیاریكردنی چارەنوسی ڕۆڵەكانیان لە سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم دەكەن.

 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە كەسوكاری بەشێك لەقوربانییانی ڕووداوەكەی دەریای ئایۆن سەردانی دەزگای لوتكەیان كرد و داوای هاوكارییان كرد، بۆئەوەێ چارەنوسی ڕۆڵەكانیان لەڕێگەی سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێمەوە دیاریبكرێت.

 

كەسوكاری ئەو قوربانییانە داوایەكی دیكەیان لێكۆڵینەوە و بەدواداچون بوو لەچۆنیەتی ڕودانی ئەو ڕووداوە، هاوكات داوایان كرد كار بۆ كەمكردنەوەی كۆچی نایاسایی بكرێت.

 

جێگەی باسە لەسەرەتای مانگی یەكی ساڵی 2020دا 23 گەنجی كورد لەڕێگەی كۆچی نایاسایی لەدەریای ئایۆندا بەلەمەكەیان ژێرئاو كەوت، كە بەهۆیەوە پێنج كەس گیانیان لەدەستدا و سێ كەس ڕزگاریانبوو، بەڵام تاكو ئێستا چارەنوسی 15 گەنجەكەی دیكە دیارنییە.