پێشمەرگەیەك بریندارە، هێزەكانی پێشمەرگە لەگەرمیان ئۆپەراسیۆنێكیان ئەنجامدا

09/02/2020 - 13:42 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

ئەمڕۆ یەك شەممە هێزەكانی پێشمەرگە لە گەرمیان ئۆپەراسیۆنێكیان ئەنجامداو بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكەوە پێشمەرگەیەك برینداربوو وە بڕیارە ئۆپراسیۆنەكە بەردەوام بێت بۆ ناوچەكانی دیكە.

 

بەپێی زانیارییەكان ئەمڕۆ یەك شەممە 9-2-2020، هێزێكی پێشمەرگە لە ناوچەكانی نەوجول و گوندی بەلەگە لە سنوری زینانەی سەر بەقەزای كفری دەستیان كرد بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێك و بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكیشەوە پێشمەرگەیەك برینداربو.



لە ئۆپەراسیۆنەكەی ئەمڕۆدا توانراوە گوندی بەلەكەی سەر بەناحیەی نەوجول پاكبكرێتەوەو لە چەند ناوچەیەكەوە دەستڕێژی گوللە لە هێزەكانی پێشمەرگە كراوە و روبەڕوبونەوە لەگەڵ چەكدارانی داعش رویداوە.