دوو كەس دەستگیركران، ویستویەتیانە بەسێ هەزار دۆلار هاوڵاتیەك بكوژن

09/02/2020 - 14:07 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت: پۆلیسی گەرمیان تۆمەتبارێك دەستگیردەكات كە ویستویەتی لەبەرمبەر سێ هەزاردۆلار هاوڵاتیەك بكوژێت.

 

عەلی جەمال قدووری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە، ڕایگەیاند: بنكەی پۆلیسی ناحییەی ڕزگاری سەربەقەزای كەلار تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كەبەنیازبوە بەچەقۆ هێڕش بكاتە سەردوكاندارێك و بیكوژێت ، دوای دەستگیركردن و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا دانی بەوەدا نا كە كەسێك هانی داوە بەكوشتنی ئەو هاوڵاتیەو لەبەرامبەردا سێ هەزار دۆلاری پێ دەدات .

 

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئەوەشی خستەڕوو: لەئێستادا تۆمەتبارو ئەو كەسەی هانی داوە بۆكوشتنی ئەو هاوڵاتیە بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 432 بەندكراون و لێكۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.