بەرپرسانی كورد پشتیوانی خۆپیشاندەرانی بەغدان،بەڵام لەگەڵ خۆپیشاندانی هەرێم نین

09/02/2020 - 15:15 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

لەماوەی ڕابردووداو ئەو خۆپیشاندانەی كە لە بەغداو پارێزگاكانی دیكەی عێراق ڕویانداوە، بەرپرسانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ خۆپیشاندەرانی عێراقن و داوا دەكەن بەرپرسانی عێراق داواكاری خۆپیشاندەران جێبەجێ بكەن.


بەشێك لە هاوڵاتیان گلەی ئەوە لە بەرپرسانی هەرێم دەكەن بەو جۆرەی پشتیوانی لە خۆپیشاندەرانی عێراق دەكەن پیشتوانی لە خۆپیشاندانەكانی هەرێم بكەن كە لە ماوەی ڕابردوودا ئەنجام دراوەو هاوڵاتیانی هەرێم بۆ چەندین پرس و دابینكردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان گردبونەوەیان ئەنجام داوە.