"كێشەی غاز لە هەرێم سەردەكێشێت بۆ دروستبوونی گروپ و مافیا"

10/02/2020 - 09:21 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: نەبوونی غاز كێشەیەكی ئەمنییە نەك كێشەی كەمی بەرهەم، ئەگەر تەقەكردنیش لە تانكەرەكان بەردەوامبێت ئەوا سەردەكێشت بۆ دروستكردنی گروپ و باندی مافیا.

 

كەریم عەلی سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاشكرایكرد: كێشەی غاز كێشەیەكی ئەمنییە نەك كێشەی سەرچاوەی دابینكردنی غاز، كەمتەرخەمی بەرپرسانی ئەمنی ئەو ناوچانەیە كە تیایدا تەقە لە تەنكەرەكان دەكرێت، ئەگەر ئەو كێشەیەش چارەسەر نەكرێت سەردەكێشێت بۆ دروستبوونی گروپ و مافیا .

 

سەبارەت بە دابەشكردنی نەوتی ماڵانیش وتی: لەبەغداوە 26 ملیۆن لیتر نەوت هاتۆتە سلێمانی كە خۆی پێویستی بە 110 ملیۆن لیتر هەیە و لەو بڕە یەك لیتری هی حكومەتی هەرێم نییە .

 

ئەوەشی خستەڕوو: چەند پرسیارێكمان داوەتە پەرلەمانی كوردستان لەبارەی نرخی نەوت، ئەگەر وەڵاممان لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بۆ وەرنەگرێت ئەوا من وەك سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزەی ئەنجومەنی پارێزگا لە دادگای تایبەتمەند سكاڵا لەسەر وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران تۆمار دەكەم.