ڕوفاتی 172 ئەنفالكراو دەگەڕێندرێنەوە هەرێمی كوردستان

10/02/2020 - 10:12 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

بەڕێوبەرایەتی گۆڕە بەكۆمەڵەكان لە وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت: وەرگرتنی سەمپڵی ئێسك و پروسكی روفاتی 172 كەسی ئەنفالكراوی سەماوە لە بەغدا تەواو بووە و لە چەمچەماڵ بە خاك دەسپێردرێن.



بەڕێوبەرایەتی گۆڕە بەكۆمەڵەكان لە وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە: پرۆسەی وەرگرتنی سەمپڵ لە ئێسك و پروسكی 172 روفاتی گۆڕەبەكۆمەڵەكانی سەماوە تەواو بووە لە بەغدا و بڕیارە لە ئایندەیەكی نزیكدا و لە مەراسیمێكی شایستەدا، بگەرێندرێنەوە بۆ هەرێمی كوردستان و لە چەمچەماڵ لە گۆرستانی (بانی مەقام) بە خاك بسپێردرێن.

 

هەروەها بڕیارە ئەگەر هیچ رێگرییەك نەبێت، لە 14/4ی ئەمساڵ و لە ساڵیادی ئەنفالدا دەگەڕێندرێنەوە و بە خاك دەسپێردرێن.