ڕێگای سەرەكی هەولێر- دهۆك داخرا

10/02/2020 - 11:04 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


ئەمڕۆ دووشەممە شەپۆلێكی بەهێزی بەفربارین ڕووی لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان كردوەو بەو هۆیەوە هاتووچۆ لە چەند ناوچەیەك ئەستەم بووە و رێگای ھەولێر - دھۆكیش داخرا.

 

ئەمڕۆ دووشەممە 10-2-2020، بەھۆی بەفربارین و دابەزینی پلەكانی گەرما رێگای سەرەكی ھەولێر - دھۆك، لە باعەدرێ داخراوە و تیمەكانی پاككردنەوەی رێگاوبان لە ھەوڵدان بۆ كردنەوەی رێگاكە .