بەهۆی بەستن و دروستبونی شەختەوە، ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر وەرگەڕا

10/02/2020 - 11:32 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: بەیانی ئەمڕۆ ڕوداوێكی هاتو چۆ ڕویداوەو بەهۆیەوە بارهەڵگر لەسەر رێگەی نێوان سماقولی-هەولێر وەرگەڕا.

 

بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، بەهۆی بەستن و دروستبونی شەختەوە، ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر لەسەر رێگەی نێوان سماقولی-هەولێر وەرگەڕا.

 

بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو: ئەو روداوە، تەنها زیانی ماددی لێكەوتەوە.