سلێمانی... ڕێكخراوی بەختەوەری نەوتی بەسەر 100 خێزاندا دابەشكرد

10/02/2020 - 11:45 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

ئەمڕۆ دووشەممە ڕێكخراوی بەختەوەری بە هاوكاری خێرخوازان لە شاری سلێمانی نەوتی سپی بەسەر 100 خێزاندا دابەش كردو داواش لە خێرخوازان دەكرێت لەبیری خێزانە كەم دەرامەتەكاندا بن.

 

پەیامنێرمان بێستون محەمەد لە شاری سلێمانیەوە پێی ڕاگەیاندین: بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 10-2-2020، ڕێكخراوی بەختەوەری بە هاوكاری خێرخوازان توانی بڕی پێنج تەبە نەوتی سپی بەسەر 100 خێزانی كەم دەرامەت و خاوەن پێداویستی تایبەتدا دابەش بكات.