بەشێك لەدوكاندارەكانی سلێمانی بڕیاری لابردنی قوتعەكانیاندا

10/02/2020 - 12:28 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


لەدوای ئەوەی لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بڕیار درا بە وەرگرتنی زەریبەی قوتعەی دوكانەكان، بەشێك لەدوكاندارەكانی سلێمانی بڕیاری لابردنی قوتعەكانیان دا .


بەشێك لە دوكاندارەكانی شاری سلێمانی بڕیاریاندا بە بۆیاخ كردن و لابردنی قوتعەی دوكانەكانیان و دوكاندارێكیش لەلاپەڕەی خۆی لە تۆِی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی: ئەگەر بەڕێزت بتەوێ دوكانێك دابنێی تا لەمنەتی دامەزراندنی حكومەت دەربچی و گۆشتی لاڕانی خۆت بخۆیت ئەوا ئەبێت مانگانە و ساڵانەئەم پارە جۆراوجۆرانە بدەیت.


* كرێی دووكان
* سەرقوفڵانە
* زەریبەی دەخل
* باجی بازرگانی
* پارەی كارەبای حكومی
* پارەی كارەبای مۆلیدە
* پارەی بەنزینی مۆلیدەكەی خۆت
* پارەی ئاو
* پارەی ئاوەڕۆ
* پارەی شۆستانە
* كرێی قوتعەی دوكانەكەت
* كرێی فڕێدانی خۆڵ
*كرێی پشكنینی تەندروستی
* ئەگەر شاگردت هەبێ زەمانی پیشەیی
* ئەگەر سەندیكات هەبێ ئابوونەی سەندیكا
* كرێی پاسەوانی شەو


هەروەها ئەو هاوڵاتیە نوسیویەتی: كۆمپانیاكانی حیزب ئێستا شۆڕ بونەتەوە بۆ دانان و قۆرخ كردنی مەتعەم و كافتریا و خوار ئەوانیش.