خوێندنی باڵا له‌باره‌ی پشووی سبه‌ینێوه‌ بڕیاریدا

10/02/2020 - 20:16 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

كوردیو...زۆرترین زانیاری

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند، سبەینێ سێشەممە لە سەرجەم زانکۆکان دەوامی خوێندن  ئاساییە.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی تایبه‌ت به‌ ماڵپه‌ری كوردیو  ڕایگەیاند، "سبەینێ سێشەممە، لە سەرجەم زانکۆکانی هه‌رێم دەوامی خوێندن ئاساییه‌ و هیچ بڕیارێک نییە کە دەوام ڕابگیرێت".

ئەوەش لە کاتێکدایە، بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما و بارینی بەفر لە چەند ناوچەیەکی هەرێم، هاوکات دروستبوونی ئاستەنگی هاتوچۆ لە هەندێکی ڕێگەکاندا، بەشێکی پەروەردەکانی هەرێم دەوامی سبەینێی ناوەندەکانی خوێندنیان ڕاگرت و لە پارێزگای دهۆکیش دەوامی سەرجەم فەرمانگەکان ڕاگیرا.