سەرۆكی پەرلەمان: پێویستە لەماوەی 90 ڕۆژدا یاسای چاكسازی بچێتە بواری جێبەجێ كردنەوە

11/02/2020 - 10:03 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ڕاگەیاند: دوای ئەوەی یاسای چاكسازی لەوەقائیعی كوردستان بڵاوبویەوە ئەنجومەنی وەزیران سەرقاڵی دەركردنی پەیڕەوێك دەبێت بۆ جێبەجێكردنی یاساكە، لەدوای دەرچونی یاسای چاكسازی پێویستە لەماوەی 90 ڕۆژدا یاساكە بچێتە بواری جێبەجێ كردنەوە.

 

د.ڕێواز فایەق سەبارەت بەداواكاری زیندانیانی سیاسی كەداوایانكردبوو مینحەكەیان بۆ بكریتە 25 ساڵ سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت: زیندانیانی سیاسی یاسای تایبەت بەخۆیان هەیە ئەگەر بیانەوێت ئەوەیان بۆ بكرێـت دەبێت یاساكەی خۆیان هەموار بكرێتەوە.

 

لەبارەی ڕاسپاردنی كاندیدی نوێ بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: نابێت هیچ لایەنێك تاك لایەنە بچێتە گفتوگۆ بۆ پێكهێنانی حكومەتی عێراق لەپێناو وەزیرێك یان پۆستێكی دیكە.