دیاریكردنی بافڵ تاڵەبانی و لاهوور شێخ جەنگی بۆ هاوسەرۆكی یەكێتی ڕەتكرایەوە

11/02/2020 - 12:06 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

ئەمڕۆ سێ شەممە سەرپەرشتیاری كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی رایگەیاند: ناوی هیچ كەسێك وەك هاوسەرۆك بۆ یەكێتی دیاری نەكراوە.


مستەفا چاوڕەش سەرپەرشتیاری كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: تەنها دەنگ لەسەر هاوسەرۆكی دراوە و ناوی هیچ كەسێك وەك هاوسەرۆك دیاری نەكراوە.

 

ئەوەشی خستەڕوو: ئەو كەناڵانەی ئەو دەنگۆیەیان بڵاوكردوەتەوە ناحەقیان كردووە و دڵنیاتان دەكەینەوە ئەنجومەنی سەركردایەتی بڕیاری دروست و باش لە پێناو خزمەتكردنی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دەدات.

 

جێگەی باسە ئەمڕۆ سێ شەممە لەبەشێك لە دەزگاكانی ڕاگەیاند بڵاویانكردەوە كە    بافڵ تاڵەبانی و لاهوور شێخ جەنگی بۆ هاوسەرۆكی یەكێتی هەڵبژێردراون.