پێنجوێن... بەهۆی خلیسكانەوە ۲٥ كەس توشی شكان بوون

11/02/2020 - 12:59 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

بەڕێوەبـەرایەتی نەخۆشخانەی پێنجوێن ڕایدەگەیەنێت: بەهۆی ئەو بەفر و بەستەڵەكەی رووی لەناوچەكە كردووە، لە مــاوەی دوو ڕۆژدا نزیــكەی ٢٥ هاوڵاتی لەپــێنجوێن بەهــۆی خزان و كەوتنەوە تووشی شكانی ئێسك و دەرچوون و درز و ئازار پێگەشتن بوون.

 

بەڕێوەبـەرایەتی نەخۆشخانەی پێنجوێن داوا لە هاوڵاتیان دەكات، زۆر بەوریـــایی هاتوچۆ بكەن و لەكاتی زۆر پێویست نەبێت نەچنە دەرەوە، تا ئەم شەپۆلە سەرماو بەفرە تێدەپەڕێنرێت، بەتایبەت ئەوانەی بەتەمەن ومنداڵن چاودێری وردتــریان دەوێت چــونكە پێــكهاتەی ئێــسكیان لاوازترە بــۆ بەركەوتنی زەبری دەرەكی.