هه‌فته‌ی داهاتوو مووچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌تانه‌ دابه‌شده‌كرێت

11/02/2020 - 16:00 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

كوردیو...زۆرترین زانیاری

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو، موچەی مانگی ١١ی ساڵی رابردووی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لەگەڵ کەسوکاری شەهیدان و زیندانە سیاسییەکان دابەشدەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم  ڕایگەیاند، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو، ١٦ی شوباتی ٢٠٢٠، وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لەگەڵ کەسوکاری شەهیدان و زیندانە سیاسییەکان دابەشدەکرێت و دابەشکردنی موچەش بەردەوام دەبێت.

روونیشیکردەوە، بەهۆی ئەوەی ئەمڕۆ دەوامی سەرجەم فەرمانگەکان راگیراون، دابەشکردنی موچەی وەزارەتی پەروەردە دەکەوێتە سبەینێ چوارشەممە و لەگەڵ موچەی وەزارەتی دارایی و ئابوری دابەشدەکرێت.

ئەو سەرچاوەیە روونیشیکردەوە، رۆژی پێنجشەممە، ١٣ی ئەم مانگە، موچەی وەزارەتی تەندروستیی دابەشدەکرێت.