سلێمانی... دوایی چەندینجار بەڵێن، قەیرانی غاز بەردەوامە

12/02/2020 - 09:39 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

هاوشيوەی ڕۆژانی ڕابردوو ئەمڕۆ چوار شەممە بەشێك لە هاوڵاتیان بەهۆی دەست نەكەوتنی غاز ڕویان لە ناوەندەكانی فرۆشتنی غاز لە سلێمانی كردو نیگەرانی خۆیان دەردەبڕن.

 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە 12-2-2020، ژمارەیەك لە هاوڵاتیان خۆیان و بتڵە غازەكانیان بەهۆی دەست نەكەوتنی غاز ڕویان لە غاز فرۆشەكانی فلكەی مامەڕیشە كردو سەرەی وەرگرتنی غازیان گرت.

 

ئەمە لە كاتێكدایە لەسەرەتای ئەمساڵەوە قەیرانی كەمی و گرانی غاز لە هەرێمی كوردستان سەری هەڵداوەو بەشێكیش لەبەرپرسانی هەرێم چەندینجار بەڵێنی چارەسەركردنی كێشەكەیان یاوە، بەڵام تا ئێستا ئەو كێشەیە چارەسەر نەكراوە.