دهۆك... كەسێك بەهۆی سوتانەوە گیانی لەدەستدا

12/02/2020 - 10:09 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 


وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆك ڕایدەگەیەنێت: شەوی رابردو كەسێك لە پارێزگای دهۆك بەهۆی سوتانەوە گیانی لەدەستدا.


هێمن سلێمان وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆك لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە: شەوی رابردوو بەهۆی روداوێكی سوتانەوە لە گەڕەكی گژەبەرای ناو شاری دهۆك هاووڵاتییەكی تەمەن 35 ساڵ كە خێزاندارە، گیانی لەدەستداوە.

 

ئەوەشی خستەڕوو: هێزەكانی پۆلیس هەر شەوی رابردو چونەتە شوێنی روداوەكە و لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردوە بەمەبەستی زانینی ئەوەی هاووڵاتییەكە خۆی سوتاندوە یاخود سوتێنراوە.