هاتوچۆی سلێمانی هۆشداری دەداتە شۆفێران

12/02/2020 - 11:26 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی پارێزگای سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە كە بەشێك لە شەقامەكان بەستویەتی و سەھۆڵ و شەختە دروست بوە، پێویستە بە وریاییەوە شۆفێری بكەن.

 

بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی پارێزگای سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە ، لەھەر شوێنێكی شەقامەكانی ناو سەنتەری شاری سلێمانی و دەرەوەی شار ئاو ھەبێت، بەھۆی نزم بونەوەی پەلەكانی گەرما بۆ ژێر سفر لە رۆژ و شەودا شەقامەكان بەستویەتی و سەھۆڵ و شەختە دروست بوە، پێویستە شۆفێران بەوریاییەوە مامەڵە بكەن و خێرایەكانیان كەم بكەنەوە..