ساردترین ناوچەی هەرێم بۆ ئەمڕۆ ڕاگەیەندرا

12/02/2020 - 11:33 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ چوار شەممە شێروان مەزن ساردترین ناوچەی هەرێمی كوردستانە.


بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان نزمترین پلەكانی گەرما لەچەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان بۆ ئەمڕۆ، چوارشەممە 2020.2.12 بڵاوكردەوەو ڕایگەیاند: پلەی گەرمای شێروان مەزن 15- بوەو هەر یەكە لە ناوچەكانی حاجی ئۆمەران و پێنجوین و كانی ماسی پلەی گەرما 14- بووە.

ئەلبوومی وێنەکان