كەشناسی هەرێم هاتنی شەپۆلێكی تری بەفربارینی ڕاگەیاند

12/02/2020 - 11:44 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 


بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان هاتنی شەپۆلێكی تری بەفربارینی لە هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند و ئاماژە بەوە دەكات: لە بەرەبەیانی رۆژی پێنج شەممە كاریگەری شەپۆلی بەفر بارینەكە تەواوی ناوچەكەمان دەگرێتەوە.

 

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە، ڕایگەیاند: سەرەتا ناوچە شاخاویە سنووریەكانی باكووری رۆژئاوای هەرێم بەفر بارین دەست پێ دەكات لە بەرەبەیانی رۆژی پێنج شەممە كاریگەری شەپۆڵی بەفر بارینەكە تەواوی ناوچەكەمان دەگرێتەوە.

 

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: پێشبینی بەفربارین لە سەنتەری پارێزگاكان (هەولێر سلێمانی دهۆك كركووك هەڵەبجە) هەیە بە ڕێژەی جیاجیا، هەندێ ناوچە باران بارینی كەمی بە تێكەڵی دەبێت لەگەڵ بەفر بارین، لە ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە كاریگەری ئەم شەپۆڵە تەنها لەسەر ناوچە شاخاویە بەرزەكان دەمێنێتەوە و لە شەوی پێنج شەممە كاریگەریەكەی بە تەواوی لاواز دەبێت لە كاتی بەفر بارین مەودای بینین كەم دەبێتەوە.

 

ئاستی بەفر بارینی پێشبینیكراو بۆ سەنتەری پارێزگاكان :
هەولێر 5-10 سم
سلێمانی 6-12 سم
دهۆك 20-30 سم
هەڵەبجە 7-15 سم
كركووك 2-5 سم