ئەردۆغان بۆ ئەسەد: لەئاسمان و زەوییەوە لێتدەدەین

12/02/2020 - 12:06 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

سەرۆك كۆماری توركیا لە كۆبوونەوەی فراكسیۆنی ئاكپارتی لە پەرلەمانی وڵاتەكەی هێرشی تووندی كردە سەر سەرۆكی سووریا و ڕایگەیاند: زیان لە ھێزەكانمان بدرێت ھێزەكانی رژێم دەكەینە ئامانج.

 

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا لە كۆبوونەوەی فراكسیۆنی ئاكپارتی لە پەرلەمانی وڵاتەكەی هێرشی تووندی كردە سەر بەشار ئەسەد، سەرۆكی سووریا و رایگەیاند: تاوەكو كۆتایی مانگی دوو لە سنوورەكانی ئیدلب نەكشێیتەوە لە ئاسمان و زەوییەوە لێتدەدەین.

 

هەروەها ووتیشی: هەرچەشنە زیانێك لە هێزەكانمان بدرێت لە هەر شوێنێك بێت، هێزەكانی رژێم دەكەینە ئامانج، ئەگەر هەموو لایەك چاوی دابخات، پشتی تێ بكات و ویژدانیشی نەجووڵێت، توركیا بەرامبەر ئەم رەوشە دەستەوەستان دانانیشێت.

 

ئاماژەی بەوەشكرد: ئەو فڕۆكانەی لە ئاسمانی ئیدلب-ەوە خەڵكی سڤیل دەكەنە ئامانج، ئیتر وا بە ئازادانە ناتوانن بجولێنەوە.