خشته‌ی مووچه‌ گۆڕانكاری به‌سه‌ردادێت

12/02/2020 - 16:12 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

كوردیو...زۆرترین زانیاری

خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ گۆڕانكاری به‌سه‌ردادێت و به‌پێی وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌تێك كه‌ بڕیاربوو له‌م هه‌فته‌یه‌دا بێت، ده‌كه‌وێته‌ سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری (ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 12ی شوباتی 2020) به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: به‌هۆی پشووه‌كه‌ی دوێنێ كه‌ به‌هۆی شه‌پۆلی سه‌رما و به‌فربارینه‌وه‌ راگه‌یه‌ندرا، خشته‌ی مووچه‌ش گۆڕانكاری به‌سه‌رداهات.

وتیشی: "دوای وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ وابڕیاره‌ سبه‌ی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی دابه‌شبكرێت".

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌بری رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ده‌كه‌وێته‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو.

به‌پێی خشته‌ی پێشتر ده‌بوو له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌ و دارایی و ته‌ندروستی مووچه‌یان پێبدرێت.