وێنەكان ببینە، داوای ڕاگرتنی بێڕێزی و سوكایەتیكردن بە مامۆستایان دەكرێت

13/02/2020 - 09:57 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


مانگانە دابەشكردنی موچەی مامۆستایان نیگەرانی و بێزاری لێدەكەوێتەوە وئەمەش بەهۆی بچوكی بینای بانكی هەڵەبجەو داوا لەسەرۆكایەتی حكومەت و وەزارەتی پەروەدە دەكرێت كێشەكە چارەسەر بكەن.

 

مامۆستا فاروق غفور سەرۆكی لقی هەڵەبجەی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ڕایگەیاند: حاڵی وەرگرتنی كرێی ئەرك وماندوبوونی مامۆستایانە (مووچە) لەهەڵەبجە زۆر قورسەو داواكارم لەسەرۆكایەتی حكومەت و وەزارەتی پەروەدە كە بێنە سەرخەت و ئەم بێڕێزی و سوك سەیركردنەی مامۆستایان ڕاگرن.

 

هەروەها ووتیشی: چ من بۆخۆم سەرۆكی لقی هەڵەبجەی یەكێتی مامۆستایانم و لەماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا وەك لقی هەڵەبجە هەوڵی زۆرماندا ئەم مووچەیە لێرە دابەش نەكرێت و ببرێتە شوێنی دیكە وەك (بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە) ، بەڵام بەداخەوە بێ ئەنجام بوو.

 

ئەوەشی خستەڕوو: لەڕاستیدا لەكاتی وەرگرتنی مووچەدا شكۆی مامۆستایان ئەشكێنرێت و شاهێدی چەندین مامەڵەی نەشیاو بە پێگە و ڕۆڵی مامۆستایان ئەبینیت و پێشتریش بەدەیانجار بینراوە ، هەموو مامۆستایان بێزارو بێتاقەتن.

ئەلبوومی وێنەکان