فراكسیۆنی یەكگرتوو پاڵپشتی داواكاریەكانی پزیشكانی دانەمەزراو دەكات

13/02/2020 - 11:41 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


دوێنێ چوارشەممە 12-2-2020 مامۆستا ئەبوبەكر هەڵەدنی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پێشوازی كرد لە نوێنەرانی پزیشكانی دادانی دانەمەزراو، كە ماوەی چوار ساڵە حكومەت داینەمەزراندون.

 

فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پشتیوانی خۆی بۆ داواكاریەكانی پزیشكانی دادنی دانەمەزراو دەربڕی كە پێویستە پزیشكانی ددان هاوشێوەی پزیشكانی گشتی دابمەزرێن، هەروەها فراكسیۆنی یەكگرتوو دوپاتیكردەوە كە دەبێت كەرتی تایبەت لە بواری پزیشكی ددان بخرێتە گەڕ و بەیاسا پاڵپشتی بكرێت دەرچووانی كۆلێژی پزیشكی ددان لەدەرەوەی كەرتی گشتی رۆلی خۆیان ببینن.