فەرمی ... دەروازەیەكی نێودەوڵەتی هەرێمی كوردستان داخرا

13/02/2020 - 14:09 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

بەشێوەیەكی فەرمی دەروازەیەكی نێودەوڵەتی هەرێمی كوردستان دادەخرێت ، چەند سەرچاوەیەكیش هەواڵەكە دووپات دەكەنەوە.

چەند شایەتحاڵێك لە نزیكی دەروازەكە بە كوردیویان راگەیاند ، بەهۆی بەفربارینێكی زۆر و ئاستەنگی لە هاتوچۆ ، دەروازەی سنوری فیشخابوور داخرا.

وتیشیان : " سەرلەبەیانی ئەمرۆ لەگەڵ بارینی بەفرێكی زۆر ، دەروازەی نێودەوڵەتی فیشخابوور كە لەنێوان كوردستان و سوریا دایە داخرایە".

ئەمەو دەروازەی فیشخابوور دەكەوێتە سەر رووباری دیجلە و (50) كم لە رۆژئاوای دهۆك دوورە و لە ساڵی (1991) دامەزراوە و تاكە دەروازەی نێوان سوریا و كوردستانە.