بۆ ئەوانەی (HD BOX)ـیان هەیە، هۆكاری نەبوونی كەناڵەكانی بین سپۆرت ئاشكراكرا

13/02/2020 - 15:23 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

ماوەی چەند رۆژێكە كەناڵەكانی بین سپۆرت و بەشێك لە كەناڵە ناوخۆییەكان لە ئامێری (HD BOX) پچراوە و كارگێری ئەو كۆمپانیایە بۆ كوردیو روونكردنەوە دەدات.

ئەحمەد حەمزە ، بەرێوەبەری كارگێری كۆمپانیای (HD BOX) لەلێدوانێكیدا بۆ كوردیو رایگەیاند : " بەهۆی كێشەیەكی تەكنینی كەناڵەكانی بین سپۆرت لەسەر سیستەمی (HD BOX) وەستاوە و خەریكی چاكردنەوەین".

وتیشی : " لەئێستادا بەشی تەكنیك سەرقاڵی چاكردنەوەی ئەم كێشەیەن و لەماوەی (24) كاتژمێری داهاتوو كەناڵەكان دەگەرێنەوە پەخشی ئاسایی خۆیان و گرفتەكە چارەسەر دەكرێت".