له‌هێرشێكی چه‌كداريدا هاوڵاتییه‌ك ده‌كوژرێت

13/02/2020 - 15:36 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

له‌ هێرشێكدا له‌ سنووری خانه‌قین كه‌سێك كوژراو 5 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون كه‌ دووانیان مه‌ده‌نین.

په‌یامنێرى سپێده‌ له‌ گه‌رمیان راگه‌یاند: چه‌ند چه‌كدارێك له‌ گوندی به‌هاری تازه‌ له‌ رۆژئاوای خانه‌قین هێرشده‌كه‌نه‌ سه‌ر گونده‌كه‌ ته‌قه‌ له‌ خه‌ڵك ده‌كه‌ن به‌و هۆیه‌وه‌ پێنج كه‌س بریندار ده‌بن و كه‌سێكی دیكه‌ش گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

په‌یامنێره‌كه‌ وتیشی: سه‌ره‌تا هێرشی چه‌كداری بووه‌ له‌كاتی چوونی سوپای عێراق بۆمبێك ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و ئه‌فسه‌رێكی سوپای عێراق و دوو سه‌رباز بریندارن، كه‌ دووان له‌ برینداره‌كانی رووداوه‌كه‌ هاوڵاتى مه‌ده‌نین.