حكومه‌تی هه‌رێم جۆرێكی قه‌رز له‌م توێژه‌ وه‌رده‌گرێته‌وه‌

13/02/2020 - 15:48 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری هه‌رێم بڕیاریدا به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی قه‌رزی موڵكه‌ به‌كرێدراوه‌كانی و ئه‌وانه‌شی كه‌ ماوه‌یه‌كی زۆره‌ قه‌رزه‌كانیان نه‌گه‌ڕاندۆته‌وه،‌ ده‌بێت 7%ی سوودی قه‌رزه‌كه‌ بده‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ رێككاری "توند"یان به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.

به‌پێی  بڕیاری  گشتاندنه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی هه‌رێم بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شاره‌وانی پارێزگاكانی ناردووه‌، بڕیاریداوه‌ به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی قه‌رزی موڵكه‌كانی، ئه‌وانه‌ی له‌كاتی خۆیدا قه‌رزه‌كانیان نه‌گه‌ڕاندۆته‌وه‌، ئه‌وا 7%ی سوودی دواكه‌وتنیان لێ وه‌رده‌گیرێت.

هه‌ر له‌ بڕیاره‌كه‌دا، ئاماژه‌ به‌و رێككارانه‌ كراوه‌ كه‌ به‌رامبه‌ر قه‌رزداره‌كان ده‌گیرێته‌به‌ر، ئه‌مه‌ش به‌پێی بڕگه‌ی 16 له‌ یاسای ژماره‌ 22ی ساڵی 1986ی هه‌مواركراو‌ی گرێبه‌سته‌كان.

بڕیاره‌ نوێیه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی هه‌رێم: