ژمارەیەك بەڕێوەبەر لە پۆستەکانیان دوور دەخرێنه‌وه‌

13/02/2020 - 16:35 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

لە چوارچێوەی پرۆسەی چاكسازییەكانی حكوومەتی هەرێم، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار چەند گۆڕانکارییەک لە فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکانی سنووری وەزارەتەکەیدا کرد.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار به‌ (كوردیو)ی راگەیاند، لە تازەترین گۆڕانکارییەکانیاندا، بەڕێوەبەری شارەوانیی چوار و بەڕێوەبەری شارەوانیی دووی هەولێر، لەگەڵ بەڕێوەبەری شارەوانیی سێبیران لە سنووری هەولێر، لە پۆستەكانیان دوور خراوەنەتەوە، هەروەها چه‌ند بەڕێوەبەر و بەرپرسی دیكەش له‌ پۆسته‌كانیان لادراون و گۆڕاون.

هه‌مان سەرچاوە  وتیشی" هۆکاری گۆڕانکارییەکانی بۆ بەردەوامی هەوڵەکان بۆ چاکسازی لە بواری ڕێکخستنەوەی کاروباری فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەتەکە لێکدایەوە و ئاشکرای کرد کە گۆڕانکارییەکانیان بەردەوام دەبێت و سەرجەم ئەو فەرمانگانە دەگرێتەوە کە پێویستییان بە چاکسازی و گۆڕانکاری هەیە.

ئەمە لە کاتێکدایە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ رێكخستنەوەی كاروباره‌كانی بەشی زۆری سەرۆكی بەشی خزمەتگوزارییەكانی بە كەسانی شارەزا و ئەندازیار گۆڕی كە پێشتر كەسانێك ئەو پۆستانەیان بەڕێوە دەبرد، ئەندازیارو پسپۆڕ نەبوون.