سبەی كرایە پشووی فەرمی

admin 14/02/2020 - 23:15 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

سبەی شەممە بەهۆی سەرما و دابەزینی پلەكانی گەرما و بارینی بەفرەوە لە قەزای سۆران پشوو ڕاگەیەندرا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویان كردەوە كەوا بەهۆی بارینی بەفرێكی زۆرەوە وبەستەلەکی ڕێگاو بانەکان ، سبەی شەممە پشووی فەرمییە لەسەرجەم قوتابخان و باخچەی ساواكان.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران ڕایدەگەیەنن كەوا سەرجەم بەڕێوەبەرە بەڕێزەکانی سنوری پەروەردەی سۆران دەکەینەوە ، بەڕاوێژ لەگەڵ بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەیی هەولێر و قائیمقامی قەزای سوران و هەردوو سەرپەرشتیاری ئامادەیی و بنەڕتی، لەبەر بارینی بەفرێکی زۆر وبەستەلەکی ڕێگاو بانەکان بريارماندا ده وامى قوتابخانەكان و باخچەى ساوايان و بنەرەتى و ئامادەييەكانى سنورى پەروردەى سوران بۆ رۆژى شەممە پشووه.