گەنجێكی هەڵەبجەیی لەلوتكەی جیهانی گەنجاندا، نوێنەرایەتی گەنجانی هەرێم و عێراق دەكات

15/02/2020 - 13:28 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 


محمد مجید گەنجێكی هەڵەبجەییە، بەنوێنەرایەتی گەنجانی عێراق و هەرێمی كوردستان هەڵبژێردرا بۆ لوتكەی جیهانی گەنجان كە كە بریارە لەمانگی حەوتی ئەمساڵ لەوڵاتی نیپاڵ سازبكرێت.

 

لوتكەی جیهانی گەنجان بەبەشداری ١٢٠ گەنج لەسەرتاسەری جیهانەوە، وەك باڵوێز و نوێنەری ٦٠ وڵات هەڵبژێردراون و بانگهێشتكراون ، ئەم گەنجەی هەڵەبجەش یەكێكە لەو كەسە بانگهێشتكراوانە بۆلوتكەی جیهانی گەنجان و بڕیارە لەوێ وتارێك ‌پێشكەش بكات وەك نوێنەری كوردستان و عێراق، ئەم لوتكەیەش زیاتر تایبەت دەبێت بە پرسی گەنج وئاشتی و ژینگە.