كه‌شناسی:به‌فربارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

15/02/2020 - 13:27 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

كوردیو...هه‌ولێر

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند لە ئەمڕۆوە بەفر و باران بارین لە هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕونیكردەوە، لە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممەوە ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەور، بەفر لە ناوچە شاخاوییەكان و بارانیش لە ناوچەكانی دیكە دەبارێت.

هاوكات سبەینێش لە ناوچە شاخاوییەكان بەفر دەبارێت و لە ناوچەكانی دیكەش باران دەبارێت.

چەند سەرچاوەیەكی كەشناسی دیكەش ڕایانگەیاندووە شەپۆلێكی بەهێزی باران بارین لە دەریای سوور و دەریای ناوەڕاستەوە دێتە سەر هەرێمی كوردستان.