سەیدسادق... كچە قوتابیەكی نابینا دەبێتە یەكەمی قوتابخانەكەی

16/02/2020 - 08:48 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

كچە قوتابیەكی نابینا لە قەزای سەیدسادق دەبێتە یەكەمی قوتابخانەكەی لەسەر ئاستی قوتابخانەكەی پلەی یەكەم بەدەس بهێنێت.

 

شانیا فایق قوتابی قۆناغی ١٠ی وێژەییە لەئامادەی بەختیاری لەسەیدسادق، ئەو توانی لە تاقیكردنەوەكانی وەرزی یەكەم لەسەر ئاستی قوتابخانەكەی پلەی یەكەم بەدەس بهێنێت.

 

مامۆستا خەلیل حسن بەڕێوبەری قوتابخانەی بەختیاری دەڵێت: تەنها ئیرادەیە هەموو بەربەستەكان وەلا دەنێت، شانیا فایق یەكێك لەقوتابیەكانمان لەسەر ئاستی قوتابخانەكەمان پلەی یەكەمی بەدەست هێنا، جیاوازی ئەم قوتابیە لەسەرجەم قوتابیانی دی ئەوەیە، خوایی پەروەردگار بینایی لێسەندوەتەوە، بەڵام ئیرادە وئازایەتی وخۆشەویستی و هەوڵدان و زیرەكی پێبەخشیوە.

 

هەروەها ووتیشی: كاتێك كە دەیبینم چەند تامەزرۆی زانست و پەروەردەیە، ئەوكات بۆم دەردەكەوێت مرۆڤ تەنها ئیرادەیی هەبێت پێویستی بەهیچ نییە ، بۆ سەركەوتن بەسەر ئاستنەگەكانی ژیانی و گەشتن بە ئامانج.