قەیرانی كەمی غاز لە سلێمانی بەردەوامە

16/02/2020 - 08:52 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی




لەگەڵ ئەوەی پێشتر لە شاری سلێمانی ڕاگەیەندرا كە قەیرانی كەمی غازی ماڵان چارەسەر كراوە، بەڵام لە ئێستادا قەیرانەكە بەردەوامەو هاوڵاتیان بەزەحمەت لە شوێنەكانی فرۆشتنی غاز دەتوانن بتڵێك غازیان دەست كەوێت.

 

لەسەرەتای ئەمساڵەوە قەیرانی گرانی و كەمی غازی ماڵان لە هەرێمی كوردستان سەری هەڵداوەو لەئێستاشدا لەشاری سلێمانی قەیرانی كەمی غاز هەیەو هاوڵاتیان ڕوو لەو شوێنانە دەكەن كە غازی تێدا دەفرۆشرێت.

 


ئەمە لە كاتێكدایە بەرپرسانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەرپرسانی شاری سلێمانی و بەرپرسانی كۆمیانیای تایبەت بە غاز لە هەرێم، پێشتر چەندینجار ڕایانگەیاند كە قەیرانی كەمی غاز چارەسەركراوە.