له‌باره‌ی وه‌رگرتنی پاره‌ له‌ هاوڵاتیان، پێداچوونه‌وه‌ به‌ بریارێكی په‌رله‌مان ده‌كرێت

16/02/2020 - 08:53 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

بابەتی وەرگرتنی رسووماتی تابلۆی دووکان و شوێنە بازرگانییەکان، کێشەی یاسایی تێدایە و بۆ چارەسەرکردنیشی داواکارییەک دەدرێته‌ پەرلەمانی کوردستان.

خەدیجە عەبدولجەبار، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، لە فراکسیۆنی یەکگرتوی ئیسلامی كوردستان، له‌ لێدوانێكیدا بۆ كوردیو ووتی: "بڕیاری وەرگرتنی رسوماتی خزمەتگوزاریی شارەوانی لە بەرانبەر ھەڵواسینی لافیتە و تابلۆی سەر دووکان و شوینە بازرگانی و ڕێکخراوەکان، یاداشتێکمان ئامادە کردووە بەمەبەستی داوای راگرتنی ئەم بریارە و ناردنی و بەنیازین ئاراستەی ھەریەکە لە پەرلەمانی کوردستان و ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستانی بکەین".

به‌ پێی ووته‌ی ناوبراویش بێت ئه‌و بابه‌ته‌ كێشه‌ی یاسایی تێدایه‌ چونكه‌ ده‌ستووری نییه‌، و ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نیش دووپاتی ده‌كاته‌وه‌: "پێمانوایە ئەو بابەتە کیشەی یاسایی تێدایە، چونکە بەپێی دەستووری عێراق حکوومەت ناتوانێت سزاو باج و رسومات بەسەر ھاوڵاتیاندا بسەپینێت لەرێگەی دەرچواندنی یاساوە نەبێت".

هه‌ر له‌ میانه‌ی ووته‌كانیشیدا ووتی: کە ئەو یاسایەی بریارەکە پشتی پێ بەستووە یاسای ژمارە (١٣٠)ی ساڵی (١٩٦٣)ی عێراقییە لە کاتێکدا یاسای ژمارە ٦ی ساڵی ١٩٩٣ی پەرلەمانی کوردستان ھیج ئاماژەیەکی بۆ ئەو بابەتە تیدا نییە و ئەوەی پەیوەندی بە تابلۆوە ھەیە، تەنھا تابلۆی ئەو شوێنە گشتییانەیە کە شارەوانی تەرخانی دەکات بۆ رێکلامکردن، نەک دووکان و شوینی تایبەت و تابلۆی ریکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی".