پارێزگاری هەڵەبجە: ئەمساڵ لەسەر گۆڕستان یادی كیمیاباران دەكرێتەوە

16/02/2020 - 09:41 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

پارێزگاری هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت: ئەمساڵ لەسەر گۆڕستان یادی كیمیاباران دەكرێتەوەو بەفەرمی بانگهێشتی رێورەسمەكە ناكرێت.

 

ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە ڕاگەیاند: ئامادەكارییەكان بۆ ٣٢ەمین ساڵیادی كیمیابارانی هەڵەبجە دەستی پێكردوەو كەس بەفەرمی بانگهێشتی رێورەسمەكە ناكرێ و دەرگای هەڵەبجە كراوەیە بۆهەموو ئەوانەی دەیانەوێ یادەكە بەرز رابگرن.



هەروەها ووتیشی: ئەمساڵ بەشێوازێكی جیاواز یادی شەهیدانی هەڵەبجە دەكرێتەوە، دەمانەوێ لە هەوای پاك و لەسەر گۆڕستانی شەهیدان لە حزووری شەهیدە سەربەرزەكانماندا، هەموو بە پێوە و بە ماتەمینی ڕابوەستین .