سلێمانی... لەهەفتەیەكدا 36 كەس بەڕوداوی هاتوچۆ بونەتەقوربانی

16/02/2020 - 10:05 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت تەنها لە ماوەی یەك هەفتەی ڕابردوودا لە سنوری پارێزگاكە 36 كەس بەهۆی ڕوداوەكانی هاتوچۆوە بونەتەقوربانی.

 

بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی كۆی گشتی ئاماری ڕووداوەكانی هەفتەی ڕابردوو لەسنوری پارێزگاكە بڵاوكردەوەو ڕایگەیاند: لەو ماوەیەدا 15 ڕوداوی هاتوچۆ ڕویانداوەو بەهۆیەوە كەسێك گیانی لەدەستداوەو 36 كەسیش برینداربوون.