له‌م ناوچه‌یه‌ی هه‌رێم قوتابخانه‌یه‌كی كچان داده‌رمێت

16/02/2020 - 10:59 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

لەئەنجامی بارینی بەفرێکی زۆرەوە، قوتابخانەیەک له‌ سنووری قه‌زای سۆران ده‌روخێت.

به‌هۆی بارینی به‌فرێكی زۆره‌وه‌، لە سنووری قه‌زای سۆران، باڵه‌خانه‌ی قوتابخانه‌یه‌ك ده‌روخێت و به‌ پێی زانیارییه‌كانیش كه‌ ده‌ست ماڵپه‌ری كوردیو كه‌وتووه‌: هۆڵی خوێندن لە قوتابخانەکە به‌ تۆکمەیی دروست نەکراوە، و دوای بارینی بەفرێکی زۆریش به‌هۆی ئه‌و پاڵه‌په‌ستۆیه‌ی كه‌وتووه‌ته‌ سه‌ر بنمیچی هۆڵه‌كه‌ رووخاوه‌.

قوتابخانه‌كه‌، ئاماده‌ییه‌كی كچانه‌ و رووداوه‌كه‌ نه‌بووه‌ته‌ هۆكاری زیانی گیانی مامۆستایان و قوتابیانی ئاماده‌ییه‌كه‌ش سه‌لامه‌تن.