ئەو پیرەمێردەی دوێنێ (30) چەقۆی لێدرا ئەمرۆ گیانی لەدەستدا

16/02/2020 - 12:01 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

دوێنێ لەشاری هەولێر و لە یەكێك لە مزگەوتەكان پێش نوێژی بەیانی كەسێك بەرچەقۆ دەدرێت و بەسەختی بریندار دەكرێت ، ئەمرۆش بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا.

 

دوێنێ پێش ئەنجامدانی نوێژی هەینی پیرەمێردێك بەناوی (جەمیل محمد) چۆتە نێو مزگەوت و دەرگای بۆ نوێژخوێنان كردۆتەوە ، بەلام گەنجێك لەنێو مزگەوتەكەدا دەبێت و پەلاماری دەدات و بەرچەقۆی دەدات".

 

چەند كەسێك بەهانایەوە هاتوون بەلام گەنجەكە سەرخۆش بووە و لەژێر كاریگەری ماددە هۆشبەرەكان بووە و نەیانتوانیوە دەستگیری بكەن ، تا ئەو كاتەی پۆلیس دەگاتە شوێنی رووداوەكە و كەسەكە دەستگیر دەكەن.

 

بەهۆی سەختی برینەكەیەوە ئەمرۆ (جەمیل محمد) لە نەخۆشخانەی رۆژئاوای شاری هەولێر گیانی لەدەستدا