دزییەكی سەیری نەوت لەهەرێم ئاشكرا دەكرێت

16/02/2020 - 17:06 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

هه‌وڵێكی به‌قاچاغبردن و بازرگانیكردنی نه‌وت ئاشكرا دەكرێت، له‌لایه‌ن گروپێكی مافیاوه‌ بازرگانی به‌نه‌وته‌ دزراوه‌كه‌وە دەكرێت.

ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 16-2-2020، سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیسی كه‌ركوك لە لێدوانێكیدا رایگەیاند: له‌سنوری ناحیه‌ی ریازی سه‌ر به‌قه‌زای حه‌ویجه‌، هه‌وڵێكی به‌قاچاغبردن و بازرگانیكردنی نه‌وت ئاشكرابوو، كه‌ له‌لایه‌ن گروپێكی مافیاوه‌ بازرگانی به‌نه‌وته‌ دزراوه‌كه‌وە ده‌كرا.

وتیشی: "له‌ناوچه‌یه‌كی چۆڵه‌وانی له‌لایه‌ن ئه‌و گروپه‌وه‌ بۆری گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركوك بۆ به‌نده‌ری جیهان كون كرابوو، له‌رێگه‌ی ماتۆره‌وه‌ نه‌وته‌كه‌ی راده‌كێشرا و ده‌فرۆشرا".

ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه‌ دوای ئاشكراكردنی شوێنه‌كه‌، له‌لایه‌ن ئه‌ندازیارانی كۆمپانیای نه‌وتی باكوره‌وه‌ ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ركرا.

له‌ماوه‌ی رابردوویشدا چه‌ند جارێكی دیكه‌ هه‌وڵی به‌قاچاغبردنی نه‌وت له‌سه‌ر بۆییەكانی كۆمپانیای نه‌وتی باكور ئاشكراكردووه‌، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ كه‌س و گروپێك له‌سه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه‌ ده‌ستگیرنه‌كراون.