وتەبێژی حكومەت لەبارەی ناردنی موچەوە ڕونكردنەوە دەدات

20/02/2020 - 11:40 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی ماوەی چەند ڕۆژێكە بڵاوكراوەتەو كەوا كێشە لە ناردنی موچەی هەرێم دروستبووە و بەغدا موچەی هەرێم نانێرێت، وتەبێژی حكومەت ڕەتی دەكاتەوە.

وتەبێژی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: تاوەكو ئێستا هیچ کێشەیەک لە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە نییە.

جوتیار عادل وتیشی : لە ئەولەویەتی کارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە، مووچەی فەرمانبەران گەرەنتی بکرێت و ”ئەمە مافێکی خەڵکە نەک هاوکارییەک بێت“.
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان بۆ دابەشكردنی مووچە پشتبە دو سەرچاوەی دارایی دەبەستێت، یەكەمیان، فرۆشتنی نەوتی هەرێمی كوردستانە بەشێوەی سەربەخۆ، دوەمیان ناردنی پشكی هەرێمی كوردستانە لە بەغداوە كە مانگانە ٥٢٢ ملیار دینارە.