ئه‌مینداری گشتی پیرۆزبایی له‌ هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی نیشتمانی ده‌كات

23/02/2020 - 12:35 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان پیرۆزبایی له‌ هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌كات

به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی  بافڵ تاڵه‌بانی و لاهور شێخ جه‌نگی به‌ هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی، مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان پیرۆزبایی له‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌كات ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

به‌رێزان / كاك بافێل تاڵه‌بانی

كاك لاهور شێخ جه‌نگی

هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان

سڵا و رێز ...

به‌ بۆنه‌ی وه‌رگرتنی متمانه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ به‌ده‌ستهێنانی پۆستی هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی ..

به‌ناوی خۆم و سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستانه‌وه‌ پیرۆزبایی ئه‌و ئه‌ركه‌تان لێ ئه‌كه‌م و هیوا خوازم كه‌ سه‌ركه‌وتووبن به‌ هاوكاری هه‌موولایه‌ك بۆ به‌دیهێنانی ئاینده‌یه‌كی سه‌قامگیر و پێشكه‌وتوو بۆ یه‌كێتی به‌ تایبه‌ت و ساحه‌ی سیاسی و ئه‌زمونه‌ سیاسیه‌كه‌ی گه‌له‌كه‌مان به‌ گشتی ..

هه‌رده‌م سه‌ركه‌وتووبن بۆ پاراستنی یه‌كریزی و په‌ره‌پێدان .

براتان
صلاح الدین محمد بها‌ءالدین
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان
23/2/2020