كاره‌بای نیشتمانیی كه‌م ده‌بێتەوە

23/02/2020 - 14:57 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

وه‌زاره‌تی كاره‌با  رایگه‌یاندوه‌، به‌هۆی گرفتێكی ته‌كنیكی له‌وێستگه‌ی داناغاز بۆ ماوه‌ی 12 سه‌عات ، 800 مێگاوات كاره‌بای نیشتمانیی كه‌م ده‌كات.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆنترۆڵی كاره‌بای هه‌رێم له‌روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاشكرایدەكات :به‌هۆی گرفتێكی ته‌كنیكی له‌وێستگه‌ی داناغاز بۆ ماوه‌ی 12 سه‌عات ، 800 مێگاوات كاره‌بای نیشتمانیی كه‌م ده‌كات

ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌..

به‌هۆی گرفتێكی ته‌كنیكی له‌وێستگه‌ی داناغاز بڕی هه‌نارده‌كردنی غاز بۆ هه‌ردوو وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌ چه‌مچه‌ماڵ و هه‌ولێر كه‌می كرد، به‌مه‌ش بڕی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌هه‌رێمی كوردستان به‌بڕی 750- 800 مێگاوات كاره‌با كه‌می كردووه‌. دوای كه‌وتنه‌وه‌ی گرفته‌كه‌ی داناغاز تیمه‌كانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی كاره‌با و سامانه‌ سروشتیه‌كان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای داناغاز سه‌رقاڵی چاره‌سه‌ركردنی دۆخه‌كه‌و رێكخستنه‌وه‌ی سیسته‌می دابه‌شكردنی كاره‌بان و بڕیاره‌ له‌ماوه‌ی 12 كاتژمێری داهاتوودا دۆخه‌كه‌ ئاسایی بكرێته‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆنترۆڵی كاره‌بای هه‌رێم