سبەی موچەی ئەم شوێنە دابەش دەكرێت

23/02/2020 - 18:51 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بەردەوامە لە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران و فەرمانبەران، بەگوێرەی خشتەیەک سبەی دوو ڕێکەوتی 2020/2/23 مووچەی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی دابەش دەكرێت.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری بە كوردیوی ڕاگەیاند : بریاروایە سبەی دوو شەممە موچەی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی دابەش دەكرێت ، بۆ ڕۆژەكانی دیكەش خشتەی تایبەت دادەنرێت.

هەرچەندە بڕیارە لە 5ی هەموو مانگێكەوە دابەشكردنی مووچە دەستپێبكات، بەڵام چەند مانگێكە دابەشكردنی مووچە چەند ڕۆژێك دوادەكەوێت و تا ئێستاش چارەنووسی 3 مووچەی پار ساڵ نادیارە.

وەزارەتی دارایی مانگانە بە دوو قۆناغ دەستبەدابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەکات، قۆناغی یەکەم پشت بە داهاتی نەتی فرۆشراو دەبەستێت، قۆناغی دووەمیش لەو پارەیە دابەشدەکرێت کە لە بەغداوە دەگاتە هەرێمی کوردستان.