ئه‌مرۆ دوو به‌رپرسی باڵا هه‌ڵبژێردران

26/02/2020 - 12:23 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

لە كۆبوونەوەی ئەمرۆی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر بە زۆرینەی دەنگ، جێگرێك بۆ پارێزگاری ھەولێر و قائیمقامێك بۆ كۆیە ھەڵبژێردران.

به‌ پیی زانیارییه‌كان كه‌ ده‌ست ماڵپه‌ری كوردیو كه‌وتووه‌: لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر مەسعود محەمەد جەرجیس (مەسعود کاڕەش) بە 27 دەنگ، وەك جێگری پارێزگاری هەولێر بۆ کاروباری هونەری و یوسف حەسەن بە 26 دەنگ بە قائیمقامی کۆیە ھەڵبژێردران.