كوردیو كاتی گەیشتنی پارەكەی بەغدا بۆ هەرێم ئاشكرا دەكات

26/02/2020 - 15:44 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

تا ئێستا ئەو برە پارەیەی كە بریارە لە بەغداوە رەوانەی هەرێم بكرێت بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران نەگەیشتووە و سستی لە دابەشكردنی مووچە هەیە.

بەپێی زانیارییەكان كە دەست كوردیو كەوتووە ، سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئەو برە پارەیە لە بەغداوە رەوانەی هەرێم دەكرێت كە بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران تەرخان كراوە.

دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە لەرێگای داهاتی ناوخۆیی و فرۆشتنی نەوت و بەشێكیش ئەو برە پارەیە كە لەبەغداوە دابینكراوە.