ئاگادارییه‌كی گرنگ له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه‌ بۆ هاوڵاتیانی هه‌رێم

27/02/2020 - 11:52 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاگاداری هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستانی عێراق ده‌كاته‌وه‌.

ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ 27-2-2020، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ په‌ره‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فیس بوك، راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵێكی تایبه‌ت به‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بۆ پێدانی رێنمایی ته‌ندروستی به‌ هاوڵاتیان.

ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌:

کەناڵێکی لۆکاڵی تایبەت بە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەخشی خۆی دەستپێکرد و لە ئێستادا نوێترین رێنمایی و زانیارییە باوەرپێکراوەکان بۆ هاوڵاتییانی خۆشەویست بڵاودەکەینەوە.

لەسەر سیستەمی DVB-T2 بەم فریکوێنسیانەی خوارەوە:

Frequency:

Erbil CH57

Korek CH43

Safin CH35

Sidakan CH34

CHoman CH41

Sulymani CH29

Ranya CH 26

Kalar CH 29

Duhok CH 39

Koya CH30

Zaxo CH27

Bazian-Chamchamal CH33

Dukan CH38

Qaladizy CH57

Penjwen CH33

Saidsaidq Ch 59

Sharazur - halabja Ch 57